ڕۆژی ئاڵای کوردستان

4 ساڵ پێش ئێستا

لە 17ی مانگی کانوونی یەکەمدا، قوتابخانەی مۆنتيسۆری ڕووداوێکی لەیادنەکراوی ڕێکخست، کە تێیدا شکۆ و جوانی ئاڵای کوردستانیان پیرۆز کرد. قوتابییەکان جلوبەرگی کوردیی نەریتیان لەبەر کردبوو و ئاڵای کوردستانیان بەرز دەکردەوە. ئاڵای کوردستان مێژووی خۆی لەگەڵ ڕەنگەکانی دەنوێنێت. ڕەنگی سپی ئاشتی و یەکسانی بۆ ناوچەکە نوێنەرایەتی دەکات. ڕەنگی سوور سمبولی خوێنی شەهیدانە کە لە خەباتی بەردەوامدا گیانیان بەخت کردووە لەپێناو ئازادی. ڕەنگی سەوز جوانی سروشتی و دیمەنەکانی کوردستان دەردەخات. سەوز هەروەها سیمبولی ژیان و زیندوویی بۆ گەلی ناوچەکە.


:هەواڵی پەیوەندیدار

!هەواڵی پەیوەندیدار نیە
ئەم هەواڵە بەش بکە